دادگا بڕیارێكی نوێ لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن دەدات

عێراق

10/09/2021     ژمارەی بینراو 370

راچڵەكین –

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق بڕیارێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رەتكردەوەو بڕیاریدا كە ئەنجامی هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی لەیەك رۆژدا رابگەیەنرێت.

بەگوێرەی ئەو بڕیارەی كە لەلایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی دەرچووەو وەك وەڵامێكە بۆ ئەو تانەیەی كە لەلایەن سەرۆكی (هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی) گیسراوە سەبارەت بە وادەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن، دەستەكە بڕیاریداوە ئەنجامی هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەدوای 24 كاتژمێر لە كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی رابگەیەنرێت.

پێشتر كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاندبوو كە ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و گشتی بەجیاو لە دوو كاتی جیاوازدا رادەگەیەنرێت.

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رۆژی 10-10-2021 بەڕێوەبچێت، تێیدا سەدان هاوپەیمانێتی و حزب و كەسایەتی سەربەخۆ كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی پەرلەمان دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن