عیراق؛ دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی تۆمار كرا

عێراق

13/09/2021     ژمارەی بینراو 278

راچڵەكین-

لە پارێزگای نەینەوا باكووری عیراق، حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆماركرا، ئەوەیش دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە كە بەهۆی پەتاكەوە لەو وڵاتە تۆمار بكرێت.

شانەی قەیرانە تەندروستییەكان لە پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بەوە داوە كە گۆشتفرۆشێك لە پارێزگاكە بەھۆی تووشبوونی بەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی گیانی لەدەستداوە، شانەكە رایگەیاندووە: "سەرجەم ئەو كەسانەی بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبووەكەدا ھەبوو، كەرەنتین كراون و شوێنكارەكەیش داخراوە".

شانەی قەیرانە تەندروستییەكان لە پارێزگای نەینەوا داوای لە ھاووڵاتییان كردووە كە بەھیچ شێوەیەك گۆشت لە سەربڕخانە نافەرمییەكان نەكڕن.

یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە عیراق لە ٢٦ی حوەزیرانی رابردوودا، تۆماركرابوو.

بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی تەندورستیی جیھانیی، رێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی پەتاكەوە، دەگاتە ٤٠ لەسەدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن