1 ملیۆن لیتر بەنزینەكەی بەغدا گەیشتە هەرێم

کوردستان

14/09/2021     ژمارەی بینراو 141

راچڵەكین-

یەكەم كاروانی ئەو بەنزینەی بەغدا بەڵێنی رەوانەكردنی دابوو، گەیشتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە بەسەر وێستگەكانی سووتەمەنیدا دابەشبكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەو 1 ملیۆن لیتر بەنزینەی كە بەغدا بەڵێنیدا رۆژانە رەوانەی بكات، گەیشتە هەرێمی كوردستان.  

پێشتر كەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەكان رایگەیاندبوو، لە 23ی ئابەوە رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغداوە دێت، بەڵام هاتنی ئەو بڕە بەنزینە بۆ ئەمڕۆ دواكەوت.

وتیشی:" ئەمەش وادەكات كوالێتیی بەنزینەكەمان باش ببێت و نرخەكەشی دەبێت بە 650 دینار بە كوالێتییەكی باش و لە هەموو كوردستان بەو نرخە دەبێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن