كەركوك.. گروپێكی تیرۆریستی دەستگیركران

کوردستان

15/09/2021     ژمارەی بینراو 108

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین –

هێزەك ئەمنییەكانی عیراق لە پارێزگای كەركوك، شانەیەكی سەر بە تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای كەركوك دەستگیركرد، كە یەكێكیان بەرپرسێكی گەورەی دەزگای هەواڵگریی ئەو گروپە بووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 15-9-2021، هێزەكانی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە پارێزگای كەركوك، شانەیەكی سەر بە تیرۆرستانی داعشیان دەستگیركرد، كە ژمارەیان سێ كەس بوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێك، ئەو سێ تیرریستە، كە یەكێكیان بەرپرس بووە لە دەزگای هەواڵگریی ویلایەتی كەركوكی داعش، پیلانیان دانابوو بۆ ئەنجامدانی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی لەو پارێزگایە، بەڵام بەر لە جێبەجێكردنی پیلانەكەیان، لە ئۆپەراسیۆنێكی بەرنامەبۆداڕێژراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی هەرسێ تیرۆریستەكە دەستگیركران.

لەماوەی رابردوودا، چەندین تیرۆریستی داعش لەناوچە جیاجیاكانی پارێزگای كەركوك، لەلایەن هێزەكانی عیراقەوە دەستگیركراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن