توێژینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌م ڤاكسینه له فایزه‌ر باشتره
ڕاچڵه‌كین- چراخان
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ڤاكسینی مۆدێرنا دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڤاكسینی فایزه‌ر باشتره له ڕووی مانه‌وه‌ی دژه‌ته‌ن له له‌شدا.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 3689 كه‌سی پێگه‌یشتوو ئه‌نجامدراوه كه به‌هۆی توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا چونه‌ته نه‌خۆشخانه له‌نێوان 11ی 3 هه‌تا 15 ی ئۆگه‌ستی 2021 له‌و كاته‌ی كه شریتی ده‌لتای ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بڵاوبووه و %12.9 % ی به‌شداربووه‌كان ڤاكسینی فایزه‌ریان بۆ به‌كارهێندراوه و %12.0 ڤاكسینی مۆدێرنا و %3.1 جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخستووه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی دژه ته‌نی ڤاكسینی مۆدێرنا به چالاكی به‌ڕێژه‌ی %93 ماوه‌ته‌وه و فایزه‌ر %88 بووه و جۆنسۆن %68 بووه دوای 120 ڕۆژ له وه‌رگرتنی هه‌ریه‌ك له ڤاكسینه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هۆكاری ئه‌م جیاوازییه ڕوون نییه به‌ڵام پێده‌چێت یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیاتر مانه‌وه‌ی مۆدێرنا به چالاكی وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یه دوای 4 هه‌فته له ژه‌می یه‌كه‌م له‌كاتێكدا فایزه‌ر دوای 3 هه‌فته له وه‌رگرتنی ژه‌می یه‌كه‌م، ژه‌می دووه‌م ده‌درێت به هاوڵاتی.