ڤیدیۆ: له‌سه‌ر بڕینی قژی منداڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كه‌وه باوكێك قه‌ره‌بووی ده‌وێت
ڕاچڵه‌كین-
باوكی منداڵێك له ویلایه‌تی میشیگان له ئه‌مه‌ریكا داوای قه‌ره‌بووی یه‌ك ملیۆن دۆلاری كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ ئاگاداری خۆی و دایكی منداڵه‌كه مامۆستایه‌ك قژی منداڵه‌كه‌ی بڕیوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی MLive.com بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه دادگای فیداڵی له شاری گراند رابیدز له‌لایه‌ن باوكی منداڵێكه‌وه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر مامۆستایه‌ك تۆماركراوه به‌تۆمه‌تی ئازاردانی منداڵه‌كه‌ی و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ری و لێدانی و به‌كارهێنانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ی.
جیمی هۆڤمایر ڕه‌ش پێسته و باوكی منداڵه‌كه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له خوێندنگا گه‌ڕاندۆته‌وه زانیویه‌تی كه به‌شێك له‌قژی له‌لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه لێكراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته باوكی منداڵه‌كه سكاڵا تۆمار ده‌كات و داوای یه‌ك ملیۆن دۆلار ده‌كات وه‌ك قه‌ره‌بوو له‌و مامۆستایه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردوه.
جیمی باسی له‌وه كردوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی سپی پێسته و ئه‌و مامۆستایه‌ی ئه‌م كاره‌ی به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ی كردوه سپی پێسته و پێده‌چێت ئه‌م ڕه‌فتاره ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌یه به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوكی ڕه‌ش پێسته.