وێنه‌یه‌كی گۆگڵ ماپ باسی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت
ڕاچڵه‌كین-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كی گۆگڵ ماپ بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌وترێت ئه‌مه وێنه‌ی دڕنده‌ی" كراكن" ی ده‌ریایی ئه‌فسانه‌یه.
یه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانی پێگه‌ی" ڕیدیت" ئه‌م وێنه‌یه‌ی گۆگڵ ماپ ی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی كه بونه‌وه‌رێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری بینیوه له ناوه‌ڕاستی ئاودا و هه‌ر زوو وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و به دڕنده‌ی" كراكن" ناوبراوه و ئه‌مه‌ش له فۆلكلۆری نه‌رویجیدا بونه‌وه‌رێكه له كه‌نار ئاوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ن.
زۆرینه‌ی گێڕانه‌وه‌ی نه‌رویجیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه " كراكن" هه‌شت پێیه‌كی زه‌به‌لاحه و له‌ناو ئاودا ده‌ژی و دوو چاوی گه‌وره‌ی هه‌یه و ده‌توانێت ڕاوی هه‌رچییه‌ك بكات كه بچێته به‌ر ده‌ستی.
هه‌مان به‌كارهێنه‌ر نوسیویه‌تی" نازانم گۆگڵ ماپ له‌ڕێی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه چۆن وێنه‌یه‌كی سه‌یری له‌م شێوه‌یه‌ی تۆماركردوه چونكه ئه‌م دیمه‌نه نه به‌له‌مه و نه شه‌پۆلێكه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه دروست بوبێت"