به‌وێنه.. ژنی پێشووی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان له‌سه‌ر شه‌قامه
ڕاچڵه‌كین-
چاوی كامێرا‌كان وێنه‌ی خانمه گۆرانیبێژی كه‌نه‌دی" گرایمز" هاوسه‌ری پێشووی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان" ئایلۆن ماسك" ی بڵاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر شه‌قامێك دانیشتوه و كتێبی كارل ماركس ده‌خوێنێته‌وه.
گرایمز كه به‌م دواییانه له دامه‌زرێنه‌ری هه‌ردوو كۆمپانیای" سپیس ئێكس" و" تێسلا" ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی جیهان جیابویه‌وه كه سه‌روه‌ته‌كه‌ی 200 میار دۆلاره ڕۆژی هه‌ینی له ناوه‌ڕاستی شاری لۆس ئه‌نجلۆس و له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كان دانیشتوه و كتێبی ماركس ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خانمه‌یه دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ماسك به فه‌رمی هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، له ساڵی 2018 ه‌وه ماسك و گرایمز په‌یوه‌ندیان هه‌یه و خاوه‌نی كوڕێكن به‌ناویX Æ A-Xii.