به‌وێنه.. پیاوێك له‌گه‌ڵ ئامێری برنج لێنانه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری كرد
ڕاچڵه‌كین-
له حاڵه‌تێكی جیاوازدا پیاوێكی ئه‌نده‌نوسی له‌گه‌ڵ ئامێرێكی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی برنج هاوسه‌رگیری كرد و وه‌ك هاوبه‌شێكی ئارام و نمونه‌ی وه‌سفی كردوه.
ئه‌م پیاوه له‌ڕێی تویتێك بابه‌ته‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ ئامێره تایبه‌ته‌كه‌ی به ئاماده‌كردنی برنج بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی" ڕاستگۆیه و گوێرایه‌ڵه و خۆشه‌ویست و باشه له ئاماده‌كردنی خواردن"
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و زۆرینه‌ی كۆمێنتی پێكه‌نین و گاڵته ئامێزیان له‌سه‌ر نوسیوه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ژماره‌یه‌كی زۆر و لایك و كۆمێنتی بۆخۆی كۆكردۆته‌وه.
ته‌نها دوای چوار رۆژ له هاوسەرگیرییەکەیان چیرۆکی خۆشەویستییەکەیان کۆتای پێ هات و ئه‌م گه‌نجه جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند و کاهیڕۆل باسی له‌وە کردووە ئەنجامدانی هاوسەرگیرییەکە و جیابوونەوەکەی هەردووکی تەنها وەک گاڵتەیەک بووە و بابه‌تێكی جدی نه‌بووه.