ڤیدیۆ: مامۆستایه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌فتارێكی سزادرا
ڕاچڵه‌كین-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تیایدا مامۆستایه‌كی قۆناغی ئاماده‌ی له ویلایه‌تی ته‌كساس له ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌مامكه‌كه‌ی لاده‌بات و خوێندكارێكی كچی ده‌باته سوچێكی ژوره‌كه و به ئه‌نقه‌ست فیكه به ڕوخساریدا لێده‌دات و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه توڕه‌بوونی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه مامۆستاكه باسی له‌وه كردوه هیچ گوێ به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه نادات و له‌ڤیدیۆكه‌دا داوا له خوێندكاره‌كه‌ی ده‌كات پۆله‌كه جێبهێڵێت.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه مامۆستاكه ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له سمسته‌ری خوێندنه‌كه ده‌ركراوه به‌هۆی ئه‌و ڕه‌فتاره نه‌شیاوه‌ی نواندویه‌تی.