ئه‌م خانمانه مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مه
ڕاچڵه‌كین- چراخان
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستن له‌خه‌و ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌متره به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی دره‌نگ له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه كه توێژینه‌وه‌كانی پێشوو په‌یوه‌ندی نێوان ناڕێكی نوستن و توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی خستۆته ڕوو به‌ڵام ئه‌مجاره په‌یوه‌ندی نێوان زوو هه‌ستان له خه‌و و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك باسكراوه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه زوو هه‌ستان له خه‌و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌كاته‌وه به‌ڵام هێشتا په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ نییه له‌نێوان شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و كاتژمێره‌كانی نوستن و تێرنه‌بوون له خه‌و.