ڕاچڵه‌كین-
ماده‌یه‌كی كیمیاوی كه ئێستا وه‌ك بابه‌تێكی سروشتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌هۆی زۆر بڵاوبوونه‌وه‌ی له به‌رهه‌مه‌كانی ڕۆژانه و هۆكاره بۆ گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س ساڵانه ته‌نها له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه كه ئه‌و مادده كیمیاویه پێی ده‌وترێت" فسالات" و له‌ناو سه‌دان به‌رهه‌می شامپۆ و ماكیاج و عه‌تر و یاری منداڵاندا و پێكهاته پلاستیكیه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر نه‌رمبن و نه‌شكێن به ئاسانی، ئه‌م مادده‌یه هۆكاره بۆ گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س ساڵانه ته‌نها له ئه‌مه‌ریكا كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 55-64 ساڵدایه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاستی" فسالات" له جه‌سته‌یاندا به‌رزه ئه‌وه مه‌ترسی مردنیان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه زۆه و ئه‌م مادده‌یه كار له كوێر ڕژێنه‌كان ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش و مێشك و كۆئه‌ندامی زاوزێ و به‌رگری ده‌بێت و هۆرمۆنی تستۆستیرۆن و تۆ‌و له جه‌سته‌ی نێرینه كه‌مده‌كاته‌وه.