نیشانه‌یه‌ك ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان
ڕاچڵه‌كین- چراخان
شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان یه‌كێكه له جۆره مه‌ترسیداره‌كانی شێرپه‌نجه چونكه ده‌ست نیشانكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه ئاسان نییه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته قۆناغێكی مه‌ترسیدار.
له‌به‌ر كه‌می نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له قۆناغێكی زووی نه‌خۆشییه‌كه كه‌سی توشبوو ناتوانێت هه‌ست به‌وه بكات كه توشبووی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانه، و كۆكه‌ی توند و ئازاری سنگ و سه‌رئێشه له دیارترین نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له قۆناغێكی دره‌نگدا.
پێگه‌ی WebMD پزیشكی بابه‌تێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه كه هه‌ستكردن به نا هاوسه‌نگی له‌ش و سه‌رگێژخواردنی بێ هۆكار نیشانه‌یه‌كی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، هه‌ر كات هه‌ستت به‌م حاڵه‌ته كرد زوو سه‌ردانی پزیشك بكه بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ت.