کورتە فیلمی بەڵگەیی تاقیگەی ژمارە 2 خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی پێدرا

کەلتوور

13/10/2021     ژمارەی بینراو 317

کورتە فیلمی بەڵگەیی تاقیگەی ژمارە 2 خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی پێدرا

ڕاچڵه‌كین-

کورتە فیلمی بەڵگەیی تاقیگەی ژمارە 2 لە دەرهێنانی ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر لە فێستیڤاڵی فیلمی سێلێبرتی لە وڵاتی ئیتالیا خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی پێدرا.

جێگای ئاماژەیە لەم بەشە فیلمی  بەڵگەیی 13ی مەی لە دەرهێنانی تارێق تۆفێق قادر کاندیدی خەڵات بووە بەڵام لە کۆتاییدا فیلمی تاقیگەی ژمارە2 خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی بردەوە.

هەر لەم فێستیڤاڵە کورتە فیلمی چیرۆکی ژووری سوور لە دەرهێنانی لیلیان ئەمیر عەلی خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی بردەوە.فیلمی ژووری  سوور لە بەشی مونتاژ کاندیدی خەڵات بوو بەڵام لە کۆتاییدا،  فیلمی چوارچێوەی بەتاڵ خەڵاتی ئەم بەشەی بردەوە، جێگای ئاماژەیە کۆمپانی ڕێتاو فیلم کاری بڵاو کردنەوەی ئەم سێ فیلمەی لە ئەستۆیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن