ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی چەند بڕیارێكی لەبارەی زەوی 100 مەتردووجاوە دەركرد

کوردستان

14/10/2021     ژمارەی بینراو 496

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی چەند بڕیارێكی لەبەرژەوەندی ئەو كەسانە دەركرد كە خاوەنی زەوی 100 مەتر-ین.

ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی بڕیاریداوە هەر موڵكێك رووبەری (200 مەتر دووجا)بێت و بەشێك لە موڵكە بەڕووبەری (100 مەتر دووجا) خاووی لەسەر دروستكرابوو، مۆڵەتی ئاسایی بوو، مۆڵەت بەبەشەكەی تر بدرێت، ئەگەرچی رێكەوتی كڕینی ئەو بەشە لەدوای 29-11-2018 بێت بەم مەرجێك واجیهەی لە( 6 مەتر دووجا) كەمتر نەبێت.

لەبەشێكی تری بڕیارەكەدا هاتووە، بڕیارەكە ئەو موڵكانە ناگرێتەوە كەدوای نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ژمارە 9037 لە 29-11-2018 كە هاوڵاتیان داوای جیاكردنەوەو بەخشینی مۆڵەت دەكەن بۆ چەند پشكێك لەجیاكراوە نوێكانی شاری سلێمانی.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن