خواردنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانی له‌ماوه‌ی‌ 15 خوله‌كدا شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت

تەندروستی

22/10/2021     ژمارەی بینراو 158

خواردنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانی له‌ماوه‌ی‌ 15 خوله‌كدا شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت


ڕاچڵه‌كین- چراخان 

توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ زیاتر له‌ هه‌موو كاتێكی دیكه‌ ڕووی له‌زیادبوون كردوه‌ به‌هۆی زۆربوونی ڕێژه‌ی‌ قه‌ڵه‌وی، خۆشبه‌ختانه‌ به‌ ڕێككردنه‌وه‌ی‌ سیستمی خۆراكی و ژیانكردن ده‌كرێت مرۆڤ خۆی له‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییانه‌ بپارێزێت.

شه‌ربه‌تێكی به‌تامی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانی له‌ماوه‌ی‌ 15 خوله‌كدا ئاستی گلوكۆزی خوێن داده‌به‌زێنێت ئه‌ویش شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ره‌ و پێكهاته‌ی‌ betalains كه‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێزه‌ ئه‌و ڕه‌نگه‌ جوانه‌ی‌ پێ به‌خشیوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر نیتراتی تیادایه‌.

گۆڤاری Metabolites ئه‌م بابه‌ته‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و سووده‌كانی ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ بۆ توشبووان به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ خراوته‌ ڕوو، جگه‌ له‌ شه‌ربه‌تی چه‌وه‌نده‌ر هه‌ریه‌ك له‌ كه‌ره‌وز و جه‌رجیر و توور هه‌مان كاریگه‌ری چه‌وه‌نده‌ریان ده‌بێت به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر نیترات له‌ ناویاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن