ڤیدیۆ؛ شۆفێرێك دایك و منداڵێك لە خۆكوشتن رزگار دەكات

هەمەڕەنگ

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 202

راچڵەكین-

شۆفێرێك لەوڵاتی چین، بووە فریادڕەسی دایك و منداڵێك كە دایكەكە هەوڵیدا خۆیی و منداڵەكەی لەسەر پردێك بخاتەخوارەوە.

بەگوێرەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە تۆڕی (رووسیا تودەی) بڵاویكردووەتەوە، شۆفێرێك لەهەرێمی گوانگۆ-ی چین، كاتێك بەپاسەكەیی و وەك هەر رۆژێكی ئاسایی بەیەكێك لەپردەكانی ئەو هەرێمەدا تێدەپەڕێت، ژن و منداڵێك دەبینێت، ئەوەیش پاسەكەی رادەگرێت تا سەربكەون، بەڵام لەناكاو دەبینێت كە ژنەكە بەنیازە لەگەڵ منداڵەكەیدا لەسەر پردەكە خۆی هەڵبداتە خوارەوە، هەربۆیە بەخێراییەكی زۆر لەپاسەكەی دادەبەزێت و دەبێتە فریاد رەسیان و لەمردنێكی مسۆگەر رزگاریان دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن