مانچستەر ستی یاری لوتكەی پرێمەر لیگ-ی لە مانچستەر یونایتد بردەوە

وەرزش

06/11/2021     ژمارەی بینراو 301

راچڵەكین -

لە میانی یارییەكانی ھەفتەی 11یەمینی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا ناسراو بە (پرێمەر لیگ)، لەیاری دێربیی شاری مانچستەر، یانەی مانچستەر ستی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی مانچستەر یونایتد-ی بردەوە.

ھەردوو یانە رەسەنەكەی شاری مانچستەر، كە ركابەریی نێوان لە ساڵی 1881ەوە دەستی پێكردووە، بۆ جاری 186مین رووبەرووی یەك بوونەوە.

یانەی مانچستەر یونایتد كە لە ریزبەندی پێنجەمی خولەكە دێت، ئەمڕۆ شەممە لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد، میوانداریی یانەی مانچێستەر ستیی خاوەن پلەی سێیەمی پرێمیەر لیگی كرد.

مانچستەر ستی، كە بە درێژایی یارییەكە رێژەی سەدا 68ی تۆپەكانی كۆنتڕۆڵ كردبوو، بە گۆڵەكانی یاریزانی یونایتد بایلی (لە گۆڵی خۆیان) لە خولەكی حەوتەم و بیرناردۆ سیلڤا لە خولەكی 45، توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكە بباتەوە.

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر ستی كۆی خاڵەكانی بۆ 23 خاڵ بەرزكردەوەو بەشێویەكی كاتی پلەی دووەمی ریزبەندییەكەی گرت، مانچستەر یونایتدیش بە 17 خاڵ لەپلەی پێنجەمی خولەكە مایەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن