پارتی باس لەهۆكاری راستەقینەی گیانلەدەستدانی عەتا شێخ حەسەن دەكات

کوردستان

06/02/2020     ژمارەی بینراو 18992

پارتی باس لەهۆكاری راستەقینەی گیانلەدەستدانی عەتا شێخ حەسەن دەكات

راچڵەكین-

ئەندامێكی نووسینگەی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی_ هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس لەهۆكاری كۆچی دوایی عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی فەرمیی ئەنجوومەنەكە دەكات.

سەرهەد شێخ جەواد، بەماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە:" عەتا شێخ حەسەن وتەبێژی فەرمیی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی_ هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی ئەنجوومەنەكە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی نەخۆشی دڵەوە كۆچی دوایی كردووە."

دەشڵێت:" دوێنێ شەو لەگەڵ عەتا شێخ حەسەن پێكەوە بوون و باری تەندرووستی زۆر باش بووە و هیچ نەخۆشییەكی نەبووە، بەڵام دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەستی بە ئازاری سینگی كردووە،  ئیدی لەگەڵ هاوسەریدا بەرەو نەخۆشخانەی شاری سلێمانی رۆیشتوون، دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانەكە سەعات ٦:٤٥  بە هۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی سپاردووە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن