٧٥ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکان

جیهان

20/11/2021     ژمارەی بینراو 756

راچڵەکین-

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکەوە لە دەریای ناوەڕاستدا زیاتر لە ٧٥ کۆچبەر خنکاون و ١٥ کۆچبەریش رزگاریان بووە.

بەپێی ئەو لێدوانانەی کە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی(IOM)، لەو کۆچبەرانەی وەرگرتووە کە رزگاریان بووە، لە ئاکامی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە ناو دەریای ناوەڕاست کە دەیانویست لە لیبیاوە بپەڕێنەوە بۆ ئەورووپا، زیاتر لە ٧٥ کۆچبەری نایاسایی خنکاون و گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوەکە راشیگەیاندووە کە ئەو ١٥ کۆچبەرەی کە رزگاریان بووە ھێنراونەتە سەر وشکایی شاری زوارا لە رۆژئاوای لیبیا.

بە گوێرەی ئامارەکان لە ماوەی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە ھەزار و ٣٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن