راچڵەكین-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش ژمارەی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە بەراورد بە دوێنێ كەمبووەتەوە.
لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 372 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو هەشت تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، هاوكات 478 كەسیش پەتاكەیان تێپەڕاندووەو بەتەواوەتی چاكبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٣٧ )
١. پشكنین: ( ٥٢١٨ پشكنینی نوێ)
• ( ٢٦٦٣) هەولێر
• ( ٦٥٥) سلێمانی
• ( ١٦٣٧) دهۆك
• ( ٢١) هەڵەبجە
• ( ١٢١) گەرمیان
• ( ١٢١) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: ( ٣٧٢ تووشبووی نوێ)
• ( ١٤٠) هەولێر
• ( ٧٢) سلێمانی
• ( ١٤٦) دهۆك
• ( ٢) هەڵەبجە
• ( ٩) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین
٣. چاكبوون: ( ٤٧٨ چاكبوون)
• ( ٢٠٠) هەولێر
• ( ٥٦) سلێمانی
• ( ١٨٧) دهۆك
• ( ٩) هەڵەبجە
• ( ٦) گەرمیان
• ( ٢٠) ڕاپەڕین
•
٤. مردن: ( ٨ مردن)
• ( ٠) هەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ٢) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٢) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین
•
ئاماری گشتی:
كەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٣٤٩٦٠٣٧ (١٢٧١١٨٧ هەولێر، ٨٥٧٥٥٣ سلێمانی، ١٣٤١٩٨٢ دهۆك، ٢٥٣١٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٧٣٣٣٥ (١١٠٦٧١ هەولێر، ١٢٨٥٧٣ سلێمانی، ١٢٦٧٨٣ دهۆك، ٧٣٠٨ هەڵەبجە)
چاكبوون ٣٦٠٢١٧ ( ١٠٦٢٩٣هەولێر، ١٢٤١٢٢ سلێمانی، ١٢٢٨٦٩ دهۆك، ٦٩٣٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٦٣٠٦ (٢٤٢٥ هەولێر، ١٥٣٢ سلێمانی، ٢٢١١ دهۆك، ١٣٨ هەڵەبجە)
مردن ٦٨١٢ (١٩٥٣ هەولێر، ٢٩١٩ سلێمانی، ١٧٠٣ دهۆك، ٢٣٧ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جەخت دەكەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاكسین، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٤ی تشرینی دووەم ٢٠٢١