هەولێر؛ تەرمی هاووڵاتییەک لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە

کوردستان

25/11/2021     ژمارەی بینراو 339

راچڵەکین-

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە شەقامی کۆرنیش نزیک بەنزینخانەی سیڤەر لە نێو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا تەرمی هاووڵاتییەکیان دۆزیوەتەوە کە بە جەڵتەوە گیانی لەدەستداوە.

 بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئاگادارکرانەوەکە کەسێک لە شەقامی کۆرنیش نزیک بەنزینخانەی سیڤەر لە نێو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا بارھەڵگر گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆلێنەوە کرد لەدەرئەنجامدا دەرکەوت کەسەکە ناوی (دڵشاد قەرەنی عزيز)ە و تەمەنی ٥٨ساڵە و بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراو پەراوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کرایەوە بۆ وەرگرتنی داواکاری مافی کەسی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن