فەڕەنسا: زۆربەی ئەو 27 كۆچبەرەی لەئاودا خنكان.. كوردن

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین-

بەرپرسانی فەرەنسا بە میدیاكانی بەریتانیایان راگەیاندووە، زۆربەی ئەو 27 كۆچبەرەی لە كەناڵی ئینگلیزدا خنكاون كوردی باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان بوون و ژنی دووگیان و سێ منداڵیشیان تێدایە كە لە كاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە كەناڵەكە، خنكاون.

 دوینێ، لەئاوی نێوان فەڕەنسا بۆ بەریتانیا بەلەمێكی كۆچبەران ژێر ئاو كەوت و لەئاكامدا لە كۆی 34 سەرنشینی بەلەمەكە 27 یان خنكان و دووانیان رزگاركران.

لەلایەن خۆیەوە، ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لووتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند:" هێشتا بەڵگەی سەلمێنەر لەبارەی ناسنامەی قوربانییەكانەوە نییە و دیارنییە كە كوردن یان نا، ئەگەریش كوردیان تێدایە ژمارەیان چەندە". وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
ئاری جەلال داوا لە كەسوكاری ئەو كەسانە دەكات، كە سەرنشینی بەلەمەكە بوون، هەموو زانیارییە كەسییەكانیان بۆ بنێرن بۆ ئەوەی لە رێگەی نوێنەری دەزگاكەیانەوە بتوانن سۆراخیان بكەن و بیاندۆزنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن