هۆکاری کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا ئاشکرا کرا

کوردستان

25/11/2021     ژمارەی بینراو 272

راچڵەکین-

وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبووونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا ئاشکرا دەکات و دەڵێت،  ئەم بارودۆخە كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتەکە لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 5000 مێگاوات،  ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا نزم بووەتەوە. 

وەزارەتەکە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت، ئەم بارودۆخە كاتییە و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 3800 مێگاوات بەرز بێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش ئاسایی ببێتەوە.

وەزارەتەکە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبای لەم چەند رۆژەی دواییدا بۆ ئەم هۆکارانە گەڕاندووەتەوە: 

• وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتیی گەرمیان بە مەبەستی فراوانکردنی وێستگەكە و دانانی چەند یەكەیەكی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستی 200 مێگاوات کارەبا ڕاوەستاوە. 
• راوەستانی 130 مێگاوات كارەبا لە هێڵی توركیاوە كە هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی كارەبا و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نییە و راستەوخۆ لەلایەن توركیاوە بڕدراوە.
• هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات بەهۆی پرۆسەی چاككردنەوەوە راگیراون و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەگەڕ دەخرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن