توركیا هێرشی مووشەكی دەكاتە سەر سووریا

جیهان

26/11/2021     ژمارەی بینراو 227

راچڵەكین –

سوپای توركیا بە مووشەك هێرشی كردە سەر ناوچەیەكی ستراتیجی لەناوخۆی سووریاو زیانێكی زۆری پێگەیاند.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی سانا، ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا بەهاوكاری گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی خۆی لەسووریا، چەند مووشەكێكی ئاراستەی دەوروبەری رێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆرو گوندەكانی سەر بە شاری رەققە كرد.

ئاژانسەكە ئاشكرایكردووە، لەئەنجامی ئەو هێرشەی سوپای توركیا، زیانێكی زۆر بەناوچە بۆردومانكراوەكە گەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

سوپای توركیا كە بەزەبری هێز بەشێك لەناوچەكانی سووریای داگیركردووە، ناوبەناو لەرێگەی ئەو گروپە تیرۆریستانەی كە خۆیان بە لایەنگری ئەنكەرە دەزانن، هێرشی سەربازی دەكاتە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەو حكومەتی سووریا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن