راچڵەکین-
هونەرمەندی گۆرانیبێژ کامەران عومەر لە ڤیدیۆیەکدا سوپاسی هەوادارەکانی و ئەو کەسانە دەکات کە هەواڵیان پرسیوە و دەڵێت:" زۆر باشم".
ئەمڕۆ شەممە 11-12- 2021، دەنگۆی کۆچی دوایی هونەرمەند، کامەران عومەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، ئەویش بە بڵاوکردنەوەی پارچە ڤیدیۆیەک ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و دەڵێت:" سوپاس بۆ هەواڵپ پرسینتان من زۆر باشم".
کامەران عومەر ساڵی ١٩٥٧ لە قەزای چوارتا لەدایکبووە، چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە.