راچڵەكین-
لە خولی پلە نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ)، لە ماوەی یەك ھەفتەدا كۆی گشتی تووشبوونی 42 یاریزان و كارمەند بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكراوە.
بەپێی ئەو ھەواڵانەی كە لە میدیا بەریتانییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، لە پرێمیەر لیگ، لە رێككەوتنی نێوان 6-12ی كانوونی یەكەم سێ ھەزار و 805 پشكنین ئەنجامدراوە و 42 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا دەستنیشان كراوە.
حاڵەتەكانی تووشبوون لە یانەكانی برایتون، تۆتنھام، لیستەر ستی، مانچێستەر یونایتد و ئاستۆن ڤیلا لە پرێمیەر لیگ پشتڕاستكراوەتەوە.