پڵنگ یان وێز؟

کەلتوور

30/12/2021     ژمارەی بینراو 3172

 

راچڵه‌كین - سۆران حه‌مه‌ ره‌ش
هەر کاتێک کە هەواڵ لەسەر گیانداری وێز لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبێتەوە، دڵتەنگی دام دەگرێت. یەکەم، کەم کۆمەڵگە هەیە لە سەر گۆی زەوی هێندە نا ئاشنا بێت بە سروشتی خۆی. هەتاوەکو ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی چروپڕ نیە کە پێمان بڵێت ئەم گیاندارە ژمارەیان لە کوردستاندا چەندە و لە کوێ دەژین و چۆن دەتوانرێت کە لە لەناوچوون بپارێزێن. سەرەڕای ئەوە دەیان پرۆفیسۆر و دکتۆرمان لە زانکۆکاندا هەیە لەو بوارانەدا کار دەکەن. هەروەها زۆربەی هەواڵەکان کوشتن و لەناوردنی ئەو گیاندارە دەگمەنەیە کە جێی داخە بێ ئەوەی شتێکی ئەوتۆی سەبارەت بزانین، خەریکە لەناودەبرێت.
دووەم، بابەتی ناوهێنانیەتی. ئەم گیاندارە لە کوردیدا پێی ناگوترێت' پڵنگ'، بەڵکو پێی دەگووترێت 'وێز' کە بە ئنگلیزی دەبێتە leopard . باوباپیرانمان وشەی جیاوازیان بۆ گیاندارەکان داناوە. نەوەی ئەم سەردەمە هێندە کۆڵەوارە کە ناوی داڵ و هەڵۆ و باز تێکەڵ دەکەن. بەڵام چیتر ناکرێت هێندە نا ئاشنای ئەو ئاژەڵە بین کە ناوە کوردیەکەشی نەزانین. بەڕاستی شەرمە چیتر لە ناو دەزگاکانی ڕاگەیاندندا ئەو گیاندارە بە 'پڵنگ ناوببرێت. پڵنگ گیاندارێکی زۆر گەوەرەترە و لە کوردستاندا نیە لەبەر ئەوە دەبێت ئەم هەڵە سەرەتاییە ڕاست بکرێتەوە. ئێستاش خەڵکە بەتەمەنەکانی ناوچەی قەراخ، هەر بە 'وێز' ناوی دەهێنن و هیچ ناوێکی تری پێ ناڵێن. لەبەر ئەوە، ئەوە ناوە دروستەکەیەتی.
وێز ئەو ئاژەڵەی کوردستانە کە پێمان دەڵێت چەند نائاگاین بە زمان و سروشتی وڵاتی خۆمان.
نووسینی سۆران حەمەڕەش
تێبینی:
-ئەم بابەتە خەڵکی دەرەوەی شاری گەورە یەکلای کردۆتەوە، خەڵکی ناوچەی قەراخ (قەرەداخ) کە ئاژەڵەکە هی ناوچەی خۆیانە و پیی ئاشنان، هەر بە 'وێز' ناوی دەهێنن.
-ئەم ئاژەڵە جۆری جیاوازی هەیە و لەگەڵ لەناوچوونیدا ناوەکەشیان لەناوچوون. شێر و چیتا کە بەشێکن لە هەمان خێزان، لە رابردوودا لە کوردستاندا هەبوون و لە سەرچاوەکاندا تۆمارکراون، ئەمڕۆ هەردووکیان نەماون و ناوی چیتا من لە ئنگیزیەوە وەرم گرتووە کە خێراترین جۆری ئەو خێزانەیە و ئەمڕۆ لە ئەفریقادا هەیە. بەڵام ئەم جۆرەیان کورد هەر پێی گوتووە 'وێز' نەک پڵنگ.، ئەوە نەوەی ئەم سەردەمەیە کە ئاگاداری زمانەکە نیە. سەبارەت با ناوی 'بەور'، وەک ناوێکی تری پڵنگ دەردەکەوێت، بەڵام لەسەدا سەد دڵنیا نیم.
- لەسەدەی چوارەمی زاینیدا، شێر لە دەشتی هەولێردا هێندە زۆربوون، کە پوش و پاوان سوتێنراون، شێرێکی زۆر کوێر بوون (ئەم زانیاریە لەسەردەمی خۆیدا تۆمارکراوە).
-گیانداری وێز لە باکوری کوردستان و باشور و ڕۆژهەڵاتیش بینراون.
- لەم لینکەی خوارەوەدا ڤیدیۆیەکی گیانداری وێز لە باشوردا دەبینرێت

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن