دابەشکردنی بەنزینی عیراقی دەستپێدەکاتەوە

ئابوری

12/01/2022     ژمارەی بینراو 255

راچڵەکین-

دوای هەفتەیەک لە وەستانی ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی بەنزینی عیراقی لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەنزینی عیراقی لە لەدەرەوەی شاری سلێمانی لە وێستگەکانی( شیروان لە کەلار، خانزادی میر لە چەمچەماڵ، دوکان لە دوکان، دۆستان لە رانیە و پشدەر لە قەڵادزێ) دابەشدەکرێت.

ماوەی هەفتەیەک دەبێت دابەشکردنی بەنزینی عیراقی کە نرخەکەی ٦٩٠ دینارە لە بەنزینخانەکانی سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری راگیراوە و هیچ روونکردنەوەیەکیش لەسەر ئەو بابەتە نەدراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن