نرخی نەوت 84 دۆلاری تێپەڕاند

ئابوری

13/01/2022     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین-
 
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان روو لە بەرزبوونەوە دەكات و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 84 دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی مامەڵەكردن بە كڕین و فرۆشتنی نەوتی خاو،  84 دۆلار و 39 سەنت بەرزبووەوە، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ سێشەممە بە 83 دۆلار و  63 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس، لە 81 دۆلار و 25 سەنتەوە بۆ 82 دۆلار و 38 سەنت بەرزبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن