ژن و پیاوێکی کورد لە ئاوی یۆناندا خنکان

کوردستان

14/01/2022     ژمارەی بینراو 299

راچڵەکین-

دوو کۆچبەری کورد کە هاوسەری یەکترن لەکاتی ڕۆشتن بۆ ئەورووپا  و لە یەکێک لە ڕووبارەکانی دوورگەی سیریسی یۆنان خنکان.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە تەرمی ژن و مێردێکی گەنجی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی جەلیل ڕەوانگەرد تەمەن ٣٤ ساڵ و سومەیە جامخانە تەمەن ٢٨ ساڵ که لەکاتی ڕۆشتن بۆ ئەورووپا  و لە یەکێک لە ڕووبارەکانی دوورگەی سیریسی یۆنان خنکابوون، دۆزرانەوە.

عەبدوڵڵا جامخانە برای سومەیە کە لە سەفەرەکەدا لەگەڵیاندا بووە:" کاتژمێر ٩ی شەوی ڕابردوو کاتێک کە ویستوومانە لە شاری سالۆنیک بەرەو ئاتن بڕۆین، لەکاتی پەڕینەوە لە ڕووبارێک بە هۆی نائاشنا بوون بە جوغرافیای ناوچەکە و هەروەها تاریکی شەو، خۆشکەکەم توانای ڕۆشتنی نەماوە و ئاوی ڕووبارەکە لەگەڵ خۆی بردوویەتی. زاواکەشمان بەشوێنیدا ڕۆشتووە و هەردوویان گیانیان لە دەستداوە".

دەشڵێت، تەرمی جەلیل چەند کاتژمێرێک دوای رووداوەکە دۆزراوەتەوە و تەرمی خۆشکەکەم ڕۆژی پێنجشەممە دۆزراوەتەوە. عەبدوڵڵا ئێستا لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیس لە نزیک شاری سالۆنیک دەستبەسەرە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن