راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ هەینی 14-1-2022، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت ئەگەری دابارین زیاتر ببێت و لەهەندێک ناوچەش ئەگەری بروسکە و تاوەباران هەیە.
هەروەها سبەینێ شەممە 15-1-2022، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی نمەباران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانی دوانیوەڕۆدا کەش تا رادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.