هەولێر، سێ کەس بە تۆمەتی فێڵکردن و دزینی زیاتر لە دوو هەزار دۆلار دەستگیرکران

کوردستان

14/01/2022     ژمارەی بینراو 217

راچڵەکین-

پۆلیسی سۆران رایگەیاند، لە ناو بازاڕی سۆران سێ کەسیان بە تۆمەتی فێڵکردن و دزینی بڕی هەزار و ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی و یەک ملیۆن دیناری عیراقی لە دوکاندارێک دەستگیرکردووە.

لە راگەیەنداروێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاویکردووەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە رۆژی ٩-١-٢٠٢٢ کەوا لەناوبازاری سۆران دوو کەسی بەرەگەز (ئێرانی) لەرێگەی فێل کردن ب بڕی هەزار و ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی و یەک ملیۆن دیناری عیراقی لەدوکاندارێک بدزن ، لەرێگەی بەدواداچونی مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانرا کەسەکان بناسرێنەوەو شوێنی مانەوەیان دیاری بکرێت کەلەقەزای شەقلاوەبون.

دەشڵێت، بە هاکواری بنکەی پۆلیسی شەقڵاوە شەوی رابردو تۆمەتباران دەستگیرکران و دەرکەوت کەسێکی تریشیان لەگەڵ بووە و دەستگیرا بەسەر برێک پارەو و هەندێ کەل وپەلی تر و لەئێستادا تۆمەتباران بەبریاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن