راچڵەكین –
بە بەشداری گروپی شانۆی هەوار، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەنجانی باشووری میسر لە شاری ئەقسوری ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، كە وڵاتانی میسر، عیراق، جەزائیر، فەرەنسا، نیپاڵ، ئوردن، پۆڵەندا، سوریا، ئیسپانیا، سوڵتاننشینی عومان و غانا تێیدا بەشدارن.
لەچوارچێوەی فێستیڤاڵەكەدا چەند ۆورك شوپێك بۆ شانۆكارانی بەشداربوو لەلایەن شارەزایان و دەرهێنەرە بەتواناكانی فێستیڤاڵەكە بەڕێوەدەچێت، نەژاد نەجم كە دەرهێنەری مۆنۆدرامای وەك قەقنەس دەسوتێم، ۆورك شوپێكی لەژێر ناونیشانی (جوان ناسی لە سروتی شانۆی شەقامدا) بەڕێوەبرد.
بەشداربوانی فێستیڤاڵەكە سەرسام بوون بەكارەكانی گروپی شانۆی هەوارو ئەزموونی كورد لە بواری شانۆدا.