هونەرمەندێک دوێتێکی لەگەڵ گۆرانییەکەی ماری سام بڵاوکردەوە

هەمەڕەنگ

28/03/2022     ژمارەی بینراو 583

راچڵەکین-

ئاریاس جاڤان گۆرانییەکەی ماری سامی بەشێوەی دوێت بڵاوکردەوە کە پێشتر وەک یەکەم گۆرانی ماری لە رۆژی 8-3-2022، بڵاوکرایەوە.

"قەت لە بیرت نەچێ" یەکەم گۆرانی ماری سام بوو  کە دوو رۆژ دوای کوشتنی بڵاوکرایەوە کە ئاریاس جاڤان هۆنراوە و ئاوازی بۆ دانابوو هەروەها ئاری جۆڵ کاری بەرهەمهێنانی بۆ کردووە،  ئاریاسیش ئەو بەرهەمەی دووبارە بەشێوەی دوێت بڵاوکردەوە.

ئاریاس رایگەیاندبوو، ماری پێش ئەوەی بکوژرێت بە ستافەکەی وتووە کە ئارەزوو دەکات لەگەڵ ئەو بەشێوەی دوێت گۆرانییەک بڵاوبکەنەوە، هەر بۆیە ئاریاس کۆتا بەرهەمی ماری کردووە بە دوێت و بڵاویکردووەتەوە.

ئيمان سامی ناسراو بە ماری سام تەمەن 20 ساڵ، رۆژی 6-3-2022، له‌شه‌قامێكی گشتی شاری هه‌ولێر لەلایەن براكەیەوە درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه‌ و کوژرا و دوو رۆژ دوای ئەوە و لە رۆژی 8-3-2022، یەکەم گۆرانی بڵاوکرایەوە،

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن