نرخی نەوت دابەزینێكی نوێی تۆماركرد

ئابوری

18/03/2020     ژمارەی بینراو 576

راچڵەكین

بەهۆی ئامادەنەبوونی سعودیە، كۆبوونەوەی رێكخراوی ئۆپیك ئەنجام نەدرا، نرخی نەوتیش لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ كەمتر لە 27 دۆلار دابەزی.

بڕیار بوو ئەمڕۆ 18-3-2020 كۆبوونەوەی رێكخراوی ئۆپیك بە بەشداری سەرجەم وڵاتە ئەندامەكان بەڕێوەبچێت بۆ دانانی میكانیزمێك بەمەبەستی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری عەرەبستانی سعودیە كە گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی رێكخراوەكەیە، كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا.

بەهۆی ئەنجام نەدانی كۆبوونەوەكەی ئەو رێكخراوەش، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە دابەزیزنی زیاتر كردو یەك بەرمیل بە كەمتر لە 27 فرۆشرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن