كۆنترین گەرماوی هەولێر نۆژەندەكرێتەوە

کەلتوور

01/04/2022     ژمارەی بینراو 490

راچڵەكین –

لە ناوەڕاستی قەڵای هەولێر بینایەك بە رووبەری نزیكەی 780 مەتر چوارگۆشە وەك رەمزی كەلتووری نەتەوەیەك هێشتا وەك خۆی بەپێوە ماوەتەوە، كە تەمەنی لەنێوان 350 بۆ 400 ساڵە.

ئەو بینایە، یەكەمین گەرماو بووە لەشاری هەولێر و لەكاتی خۆیدا خەڵكی ناو قەڵا و دەوروبەری سوودیان لێ وەرگرتووە.

بەپشتیوانی دارایی كۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، لەساڵی 2016ەوە نۆژەنكردنەوەی گەرماوەكە بەهەمان شێوە و دیزاین و نەخشەی جارانی دەستی پێكردووە.

گەرماوەكە، یەكێكە لە شوێنەوارە دێرینەكانی هەولێر، كە بەدرێژایی نزیكەی 400 ساڵ خزمەتی بە خەڵكی شارەكە كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن