قافڵه‌ی ته‌رمی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئیتاڵیا
ڕاچڵه‌كین-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی توشبووان به ڤایرۆسی كۆڤید 19 له نه‌خۆشخانه‌كانی ئیتاڵیا بڵاوبۆته‌وه و تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر له توشبووان به ڤایرۆسه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه له به‌شی چاودێری ورد بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ماونه‌ته‌وه و له هه‌مان كاتدا قافڵه‌یه‌ك له مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕێی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیه‌وه ده‌برێن بۆ سوتاندن.
گرته‌ی ڤیدیۆی یه‌كه‌م یه‌كێكه له نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی "بیرگامۆ" و تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر له توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه و تا ئێستا ئیتاڵیا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا تۆماركراوه و كه 4207 كه‌سه و 475 حاڵه‌تی مردن تۆماركراوه.
له ئێستادا نه‌خۆشخانه و پزیشكه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه و ته‌نانه‌ت له زۆرێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی وڵاتی ئیتاڵیا خێمه هه‌ڵدراوه بۆ ئه‌وه‌ی توشبووان تیایدا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
ڤیدیۆی دووه‌م قافڵەیەکی سەربازیه کە پێکھاتووە لە ( ١٥) ئۆتۆمبێل ( ٥٠ )سەرباز، قوربانیانی کۆرۆنا ڤایرۆس دەگوێزنەوە بۆ دەرەوەی شاری بیرگامۆ لەناوچەی لۆمباردی ئیتاڵیی ، پاش ئەوەی سەرقەبرانەکانی بێرگامۆ جێگای تیادا نەماوە بۆ ناشتن پاش مردنی زیاتر لە (٩٣) کەس لە ڕۆژێکدا ، تەرمگاکان پڕن لە لاشەو کارمەندی سوتێنگەکان بەناچاری ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ ٢٤ لاشەدا دەکەن .