شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی موقتەدا سەدر دەكات

عێراق

13/05/2022     ژمارەی بینراو 274

راچڵەكین –

چوارچێوەی هەماهەنگی دەستپێشخەرییەكی نوێ بەمەبەستی چارەسەركردنی دۆخی چەقبەستووی سیاسی لەعیراق ئامادە دەكات و ئەمشەو شاندێك رەوانەی حەنانە دەكات بۆئەوەی رادەستی موقتەدا سەدری بكات.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕیارە ئەمشەو شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە نەجەف سەردانی موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر بكات بۆ رادەستكردنی ئەو دەستپێشخەرییە نوێیەی كە چوارچێوەكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق و دەرچوون لە چەقبەستنی سیاسی ئامادەی كردووە.

زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەم سەردانەی شاندەكە بۆ لای سەدر، وەك دوایین دەرفەت لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی لێكدەدرێتەوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەپێناو پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، كە بەهۆی ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوان لایەنەكان، تائێستا سەرجەم هەوڵەكان بەبەنبەست گەیشتوون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن