راچڵەکین-
وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێی تەلەفونەوە پیرۆزبایی لە بۆکان حەسەن دەکات بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکان کە بوونەتە زیادکردنی شێوەزاری کوردی ناوەڕاست بۆ بزوێنەری گووگڵ.
حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبای لە بۆکان حەسەن کرد و رایگەیاند، ئەگەر لەڕابردودا ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بەخەباتی کلتووری و پێشمەرگانە زمانەکەمانیان لە فەوتان پاراست، ئەمڕۆ لەسەردەمی گەشەی تەکنەلۆژیادا ئێوە و هاوکارەکانتان ئەم هەنگاوەتان ناوە.
وەزیری رۆشنبیری دەستخۆشی لێکردووە و پێی راگەیاندووە کە کارەکەی جێگەی ستایش و پێزانینە و پشتیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی پێڕاگەیاند و بڕیاریداوە لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا خەڵاتی بکات.