سكاڵای یاسایی لەدژی وەزیری نەوتی عیراق تۆماردەكرێت

عێراق

20/05/2022     ژمارەی بینراو 284

ئیسحان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق

راچڵەكین –

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سكاڵای یاسایی لەدژی وەزیری نەوت تۆماردەكات بەهۆی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان.

هادی حەسەن سەلامی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سكاڵایەكی لەدژی ئیسحان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق ئاراستەی داواكاری گشتی كردووەو تێیدا ناوبراو بەوە تۆمەتبار دەكات كە تائێستا بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە حكومەتی فیدراڵی جێبەجێ نەكردووەو هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی فەرمیشی بۆ حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نەناردووە تا نەوت رادەستی عیراق بكەن.

ئەو پەرلەمانتارە لە سكاڵاكەیدا، كەمتەرخەمییەكەی وەزیری نەوتی بە تاوان وەسفكردووە، كە بەپێی ماددەی 329 لە یاسای سزادانی عیراق سزای بەسەردا دەسەپێندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە داواكاری گشتی كردووە، رێكاری یاسایی بگرنەبەر لەدژی وەزیری نەوت و ئەو كارمەندانەی وەزارەتەكەی كە بەشدارن لەو "تاوانە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن