عیراق.. هۆشداری لە تەشەنەسەندنی تای خوێنبەربوون دەدرێت

عێراق

21/05/2022     ژمارەی بینراو 204

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداری لە بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە تای خوێنەبەربوون دەدات، بەپێی نوێرترین ئاماریش، ژمارەی توشبووانی ئەو پەتایە لەناو عیراق بۆ 90 كەس بەرزبووەتەوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرزبوونەوەی مەترسیدار لە حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە عیراقدا هەیە.

وتیشی:" ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون بۆ 90 حاڵەت بەرزبووەتەوەو تا ئێستا 18 كەس دوای تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە، گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریی ئەوەیشدا كە بەهۆی بوونی حاڵەتەكانی گومانلێكراو، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن