جیاوازیی مانەوە لە ماڵ یان چوونە دەره‌وه‌ لە ڕوانگەی مۆدێلێکی بیرکارییەوە

کەلتوور

21/03/2020     ژمارەی بینراو 786

چوونە دەره‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

ئەگەر ئەمڕۆ ١٠٠ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بووبێت، ئەگەر هاوکۆڵکەی ١.٢ بێت ئەوە لە ٣٠ ڕۆژی تردا ٢٣،٧٠٠ کەس تووش دەبن.

بەڵام ئەگەر هاوکۆڵەکەی ١.١ بێت ئەوە لە ٣٠ ڕۆژی تردا تەنیا ١٧٠٠ کەس تووش دەبن.

لەم جۆرە مۆدێلانەدا دوو هاوکۆڵکە* هەیە، ئەگەر وای دابنێین کە:

1- شیمانەی** ئەوەی کە کەسی تەنیشتی تۆ تووشی کۆرۆنا بووبێت یان نا: p
2- هەر کەسێکی تووشبوو دەتوانێت نەخۆشییەکە بۆ چه‌ند کەس بگوازێتەوە؟: e

ئەگەر ژمارەی تووشبووەکان بە دۆخێکی سروشتیدا تێپەڕێت ئەم هاوکێشەیە نیشاندەری ژمارەی تووشبووانە :

N = (1+p*e)^d *N0

N0 = ژمارەی کەسانی تووشبوو لە ڕۆژێکی تایبەتدا.
N = ژمارەی تووشبووەکان دوای تێپەڕبوونی d ڕۆژ.

جا هەرچی مەودای کۆمەڵایەتی و کەرەنتینە باشتر ڕەچاو بکرێت، ئاکامی لێکدانی* ناو کەوانەکە نزیکتر دەبێ لە ژمارەی ١ و ئەگەر بە توان بگات ئیتر ئەوەندە خێرا گەورە نابێتەوە.

وەک نموونە ep = 0.1 لەگەڵ ep = 0.2 جیاوازییەکی زۆریان هەیە، بڕواننە خوارەوە:
۱٫۲^۳۰ = ۲۳۷
۱٫۱^۳۰ = ۱۷

ئەمە یانی ئەگەر ئەمڕۆ ١٠٠ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بووبێت، ئەگەر هاوکۆڵکەی ١.٢ بێت ئەوە لە ٣٠ ڕۆژی تردا ٢٣،٧٠٠ کەس تووش دەبن.
بەڵام ئەگەر هاوکۆڵەکەی ١.١ بێت ئەوە لە ٣٠ ڕۆژی تردا تەنیا ١٧٠٠ کەس تووش دەبن، کەواتە تا دەتوانن مەودای کۆمەڵایەتی و کەرەنتینە ڕەچاو بکەن.

* فاکتۆر
** ئیحتمال
* حاسڵ زەرب

ئامادەکردن: کامران قادری

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن