دینا گۆرانی (دکتۆری) بڵاوکردەوە

هەمەڕەنگ

01/06/2022     ژمارەی بینراو 794

راچڵەکین-

خانمە گۆرانیبێژ، دینا بەرهەمێکی نوێی خۆی بەزمانی تورکی بڵاوکردەوە.

گۆرانی "دکتۆر" کە گۆرانییەکی تورکییە و ڤیدیۆ کلیپی بۆ کراوە، ئاماژەی بەوەکردووە گۆرانییەکە کەڤەرکراوە و هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەر کارەکانی بۆ ئەنجام داوە.

گۆرانی "دکتۆر" یەکێکە لە گۆرانییە دیارەکانی تورکیا و لەلایەن سێڤا تۆپساکاڵ خانمە هونەرمەندی تورکە وتراوە، دینا دووبارە ئەو گۆرانییەی بە ستایلی تایبەت بە دەنگی وتووەتەوە.

دینا لە ساڵی 1988ی شاری رانیە لە دایکبووە، لە ساڵی 2017 دەستی بە کاری هونەری کرد و یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە و لەگەڵ بەهرام یەزدان پەناهـی فۆتۆگرافەر هاوسەرگیریی کردووە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن