هەواڵێكی دڵخۆشكەر لەبارەی چارەسەری كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە

تەندروستی

21/03/2020     ژمارەی بینراو 20949

راچڵەكین

پزیشكێكی كورد ئاشكرادەكات لە فەرەنسا بەهۆی پێدانی دوو جۆر دەرمان، لەماوەی تەنها 5 رۆژدا چەند توشبوویەكی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو ڤایرۆسەكە لە جەستەیاندا نەماوە.

د. دلاوەر عەلادین پزیشكی كوردو وەزیر لە كابینەی پێشووتری حكومەتی هەرێم، رایگەیاندووە، دوای ئەوەی لە وڵاتی فەرەنسا تاقیكردنەوەی دەرمان لەسەر  36 نەخۆشی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، ئەنجامی دڵخۆشكەری بەدەستهێناوە.

د. دلاوەر ئاماژەی بەوەكردووە،‏ نەخۆشەكان بەسەر سێ گروپدا دابەشكراون، دوای 6 رۆژ چارەسەر، ئەنجامەكەی بەو جۆرە دەركەوتووە كە لە خشتەكەدا هەیە.

‏-رەش: دەرمانی پێ نەدراوە، گەشەی ڤایرۆس بەردەوامبوو

‏-شین: كلۆڕۆكوینی پێدراوە: ڤایرۆس 50% كەمی كرد

‏-سەوز: كلۆرۆكوین و ئەزیپرۆمایسین: دوای 5 رۆژ

بەگوێرەی خشتەكە، ئەو نەخۆشخانەی دەرمانی كلۆرۆكوین و ئەزیپرۆمایسین-یان پێدراوە، دوای 5 رۆژ بە تەواوی چاكبوونەتەوەو ڤایرۆسەكە لە جەستەیاندا نەماوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن