کلیپەکەی نەڤید و ئینسا بڵاوکرایەوە

هەمەڕەنگ

09/06/2022     ژمارەی بینراو 778

راچڵەکین-

نوێترین ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەند نەڤید زەردی لەگەڵ ئینسای گۆرانیبێژی ئەلبانی بڵاوکرایەوە.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە هەژماری ئینستاگرام نەڤید زەردی  نووسیویەتی، کلیپی "کاڵێ" کە لەگەڵ ئینسا وتوویەتی بڵاوبووەوە.

ئەم گۆرانییە تێکستە کوردی و ملیۆدییەکەی نەڤید زەردی دایناوە، تێکستە ئەلبانییەکەشی لە لایەن ئینساوە دانراوە، لە دەرهێنانی "Besian kukiqi"یە.

نەڤید زەردی، گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و خاوەنی چەند تراکێکە.

ئینسا ساڵی ١٩٩٥ لەدایكبووە لە شاری تیرانا لە وڵاتی ئەلبانیا لەدایک بووە و لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە لەسەر ستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێت، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە و ناوبانگێکی زۆری لە کوردستان و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن