راچڵەکین-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فۆڕمی وەرگەرتنی یەکەی نیشتەجیبوون بۆ کرێنشینان کاراکرا و تا رۆژی 2ی تەمموز بەردەوام دەبێت.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان فۆڕمی وه‌رگرتنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت و کرێنشین کاراکرد، کۆی گشتیی یەکەکان 20 هەزارە.
دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت:" هەموو بەشەكانی ئەم فۆڕمە بە وردی پڕبكەنەوە و بە داخیلكردنی زانیاری درووست. لەدوای ناردنی فۆڕمەكە بە سەركەوتووی، كۆدی تایبەتی فۆڕمەكەت لەبەشی سەرەوە دەردەچێت كە پێویستە هەڵی بگریت بۆ بەدواداچوونی داواكارییەكەت لە داهاتوودا".
لەم بەستەرەوە فۆڕمەکە پڕبکەرەوە