ناسنامەی یەکێک لەو کەسانەی دوێنێ لەکەلار کوژرا ئاشکرا کرا

کوردستان

18/06/2022     ژمارەی بینراو 290

راچڵەکین-

ناسنامەی یەکێک لەو کەسانەی دوێنێ لەکەلار کوژرا ئاشکرا کرا کە جێگری هاوسەرۆكی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان بوو.

ئەڤین سوید، نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە میانی مەراسیمێک لەبەردەم پزیشکی دادوەریی گەرمیان، رایگەیاند، فەرهاد شبلی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە بۆ چارەسەر هاتبووە سلێمانی لەو هێرشەدا کوژراوە.

دوێنێ، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی تورکیا لە نزیك شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بە هۆیەوە چوار كەس کوژران و كەسێكی تریش دیکەش و دژەتیرۆری کوردستانیش رایگەیاند، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كه‌لاری كردوه‌ته‌ ئامانج و چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژراون

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن