سەرۆكی ئۆكراینا لەچەند هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری دەبێت

جیهان

18/06/2022     ژمارەی بینراو 248

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا

راچڵەكین –

بەرپرسێكی باڵای ئۆكراینا ئاشكرایدەكات، لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی رووسیاوە بۆسەر وڵاتەكەی، تائێستا پێنج جار هەوڵی تیرۆركردنی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی دراوە.

ئەلێكسی دانیلۆڤ، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگریی نەتەوەیی ئۆكراینا، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەیەكی كەنەدی، رایگەیاندووە، لەدوای دەستپێكردنی هێرشە سەربازییەكانی سوپای رووسیا بۆسەر ئۆكراینا، لەپاڵ هەوڵەكانی رووسیا بۆ داگیركردنی خاكی وڵاتەكەمان، پێنج جاریش هەوڵی تیرۆركردنی سەرۆكی ئۆكراینا دراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر پێنج هەوڵە تیرۆركارییەكە لەدژی زێلێنسكی، لە كۆتایی مانگی شوبات و سەرەتای مانگی ئادار بووە.

بەوتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئۆكراینا، یەكەیەكی تایبەتی سوپای چیچان بۆ تیرۆكردنی سەرۆكی ئۆكراینا راسپێردرابوون و پێنج جار هەوڵی ئەو كارەیان دا، بەڵام سەرجەمیان شكستیان هێناو چەكدارەكانیش دەستگیركران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن