سەدر: کشانەوەمان بەهۆی فشاری ئێرانەوە نەبووە

عێراق

22/06/2022     ژمارەی بینراو 125

راچڵەکین-

ڕێبەری ڕەوتی سەدر رەتیدەکاتەوە کە ئێران فشاری لێکردبن بۆ کشانەوەیان لە پرۆسەی سیاسی لە عیراق و دەڵێت: "کشانەوەشمان هەڕەشە نییە بۆ ئێرانییەکان."  

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات،"ئەو دەنگۆیەی کە باس لەوە دەکات کە گوایە کشانەوەمان بەھۆی ھەڕەشەی ئێرانەوە بووە، دوورە لە راستییەوە".

 سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە "ھەندێک لەو لایەنەنانەی کە بە باڵی ئێران دەناسرێن، پێشێبکاریی سیاسی دژبە دادگای عیراقی ئەنجام دەدەن و ھەوڵدەدەن دادگا ملکەچی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن، جگە لەوەش فشاری سیاسی بۆسەر لایەنە سیاسییەکانی دیکە چی سەربەخۆکان یان لایەنە غەیرە شیعەکان دروست کردووە، بە تایبەتیش کە سبەینێ پێنجشەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت".

دەشڵێت:"من لە پلان و ھەوڵی ھەندێک لایەن بۆ لەناوبردنی عیراق کشامەوە، بەڵام ژمارەیەک لایەنی سیاسی دیکە ترسیان لە زیادبوونی فشاری نابەجێ، توندوتیژی و دەرکردنی بڕیارەکانی دادگا و ھەروەھا پروپاگەندەی درۆ ھەیە".

موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا داوا لە لایەنەکان دەکات کە رووبەڕووی فشارە تایفەگەرییەکان ببنەوە و ھەڵوێستێکی ئازایانە لەپێناو چاکسازیی و رزگارکردنی نیشتمان نیشان بدەن..

زیاتر لە هەشت مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدراوە و تا ئێستا حکومەت پێکنەهاتووە و رۆژی ١٣ى ئەم مانگەش فراکسیۆنى سەدر کە ٧٣ کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان هەیە دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن